پرسیار: حوکمی مباشرە ئەنجام دان بێ ئەوەی مەنی بێتەخوارەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک مباشرە ئەنجام بدات بێ ئەوەی مەنی بێتە خوارەوە خوێنی لەسەرە کە فیدیە (أذی)یە، مەرێک سەر دەبڕی یان ڕۆژوو یان خواردن دان، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و هەندێک پێشینەکانە، وتەی ابن عثیمینە، چونکە:
- خۆشی پێ بردنێکە ڕووتە لە مەنی هاتنە خوارەوە، فیدیە لەسەری واجبە وەک بۆن لەخۆدان. (المجموع) للنووي (7/291)، (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قُدامة (3/340).
- کردەوەیەکی حەرام ئەنجام دانە لە ئیحرامدا، کەفارەت لەسەری واجب دەبێت وەک جووت بوون، بەڵام کەفارەتیان جیاوازن. (المجموع) للنووي (7/291).