پرسیار // خەلكانێک تەبەروک بە ئاوی زەم زەم دەكەن بەلا شەی خۆیان دەپرژینن ئایا ئەمە دروستە ؟
وەلام // گومانی تێدا نییە ئاوی زەم زەم موبارەکە و خواردنەوەی شیفایە بۆ نەخۆشی ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳنها مبارکة ، ٳنها طعام طعم )) رواە مسلم (۲٤۷۳) ، واتە : ئاوی زەم زەم ئاویكی موبارەكە و خواردنیشە .
ریوایەت هاتووە دەفەرمووێت : (وَشِفَاءُ سُقْمٍ) واتە چارەسەرە بو نەخۆشی ، مانای فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت چارەسەرەكە تایبەت نییە بە خواردنەوە ، بەلگە :
ابی جمرة الضبعی دەفەرمووێت : من دانیشتبووم لە لای ابن عباس لە مەككە نەخۆشی تا منی گرت ، ابن عباس گوتی ئەو تایە سارد بكەوە بە ئاوی زەم زەم چونكە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( الْحُمّى مِنْ فَيْحِ جَهَنّمَ فَأَبْرِدُوهَا بِالْمَاءِ.)) أو قال ( بماء زمزم) واتە : تا لە هەناسەی دوزەخ سارد بكەیتەوە بەئاو یان ئاوی زەم زەم .
كەوایە دروستە ئاوی زەم زەم و ئاوی تر بەكار بهێنی بە مەبەستی چارەسەری نەخوشی تا یان نزمكردنەوەی گەرمی تا ، بەلام ئاوی زەم زەم پرژاندن بە لاشەی خۆت و بەمەستی ئەوە كە ئاوێکی موبارەكە ئەمە نەكرێت باشترە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەرمووێت : (( ئەگەر یەكێك بلێت ئایا شتێک بكەم وەكو پڕژاندنی ئاوی زەم زەم بەسەر لاشە یان جل و بەرگ یان قوماشی پێ بشۆین بۆ ئەوەی بیكەن بە كفن هەروەك و خەلكانێک ئەمەیان كردووە پێش ئێمە ؟
وەلام : ئێمە دەلێن نەخێر ئێمە پێش ناكەوین تێناپەڕین لەوە زیاتر كە لە پێغەمبەرەوە جێگیر بووە ، ئەمەیان لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لەسەر بێت جێگیر نەبووە ئێمەش پێش ناكەوین و تێناپەڕين ، ئەوەی لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لەسەر بێت جێگیر بووبێت وەری دەگرین ئەگەر نا وەری ناگرین . )) شرح الممتع ج۷ لاپەرە ۳٤۸
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە ڕێگەی داوە بە تەبەڕوك كردن بە ئاوی زەم زەم موبارەكی كردووە بەلام لەسەر ئیماندار واجبە دەست بە شەریعەتی پێغەمبەرەوە بگرێت خۆی بپارێزێت لە پێچەوانە كردنی )) مجلە البحوث الاسلامیة ژمارە ٥۷ لاپەڕە ۱۲٥
کەواتە ئەگەر بڵێین باشتر وایە واز لەمسح کردنی لاشە بهێنی بەئاوی زەم زەم کە مبارەکە و جیاوازە لەگەڵ ئاوی تر ، ئاوی باران لەپێشترە وازی لێ بهێنە و بەلاشەی خۆتی دامەهێنە وەک تەبەڕوک .
عن أَنَسٍ رضي الله عنه قَالَ : ( أَصَابَنَا وَنَحْنُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَطَرٌ ، قَالَ : فَحَسَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثَوْبَهُ حَتَّى أَصَابَهُ مِنْ الْمَطَرِ . فَقُلْنَا : يَا رَسُولَ اللَّهِ ! لِمَ صَنَعْتَ هَذَا ؟ قَالَ : لِأَنَّهُ حَدِيثُ عَهْدٍ بِرَبِّهِ تَعَالَى ) رواە مسلم
واتە : ئەنەسی کوڕی مالک دەفەرمووێت : ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا صل الله علیە وسلم بووین کە بارانمان بەسەر داباری ئەنەس دەڵێت جلی خۆی لادا تاباران بەر لاشەی بکەوێت ئێمە وتمان : بۆچی وات کرد ؟ ووتی : (( ئەو بارانە تازە لای پەروەردگارەوە هاتووە .
(فحسر ثوبه) یعنی رفعه حتی اصابه من المطر.
ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شوێنی لادانی جل و بەرگ دیاری نەکراوە ، لەوانەیە سەرووی ناوکی لادابێت ،وە لەوانەیە خوارەوەی لادابێت لەژێرەوەی چۆکەکان ئەوەی دیاربێت سەرووی ناوکی هەڵگرتووە ...... )) شرح بلوغ المرام ج ٥ لاپەرە۲٨۲
ئیمام النووی رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ هاوەڵانمان کە سونەتە سەرەتای باران بارین بێجگە لەعورەت بەدیار بخەیت بۆ ئەوەی بارانی بەرکەوێت.))شرح مسلم ج٦ لاپەڕە ۱۹٦
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمویت : (( ئەمەی لەپێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کە تەبەڕوکی کردووە بەباران بۆ چارەسەر ، چونکە خوای گەورە ناوی بارانی ناوە بەڕەحمەت و مبارک و پاک و پاککرەوە کردوویەتی بەهۆکاری ژیان ... )المفهم ج٥ لاپەرە٥٤٦
لە هاوەڵان نقل کراوە کەسەرەتای باران بارین خۆیان داوەتە بەرباران ، عوثمان و ابن عباس و چەند هاوەڵی تر نەقل کراوە ، بەڵام شیفاء نادەینە پاڵ باران بارین ئیلا بەڵگە هاتبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەستی پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت تەبەڕوك كردن نی یە بە باران ، وەلەو باران موبارەكە كە خوای گەورە فەرموویەتی ، بەلكو مەبەستی ئەوە بووە كە بارانەكە تازەیە و لەلایەن پەروەردگارەوە هاتووە حەزی لێبووە بەر لاشەی بكەوێت .....)) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ۲۸۳