پرسیار // ئایا نییەت هێنان بۆ بەڕۆژوو بوون بە زمان باشترە یان تەنها دڵ ؟
وەلام // زانایان دەلێن نییەت مەرج بۆ ڕۆژوو ، وە ڕۆژوو دروست نییە ئیلا دەبێت نییەتی لەگەل بێت وە کردەوەکانی تریش بەهەمان شێوە نییەت مەرجە بۆیان ، بەلگە :
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى . . . الخ الحديث ) . رواه البخاري (1) ومسلم (1907) . واتە : هەموو کردەوەیەک بە نییەتە ، .......
وە دەبێت نییەت هێنان بۆ ڕۆژوو لە شەودا بێت پێش فەجری ڕاستگۆ ، بەلگە :
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَنْ لَمْ يُجْمِعْ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ ) رواه الترمذي (730) ،واتە : هەر کەسێک نییەتی بە ڕۆژوو بوون نەهێنێت پێش فەجری ڕاستگۆ ڕۆژوو بۆی نییە .
بەلام نییەت هێنان بۆ بەڕۆژوو بوون بە دڵە نەک بە زمان بگوترێت ، چونکە نقل نەکراوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە زمان گوتووبێت وە لە هاوەلان بەهەمان شێوە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک بەسەر دڵی دابێت بە ڕۆژوو دەبێت بۆ سبەی ئەوە نییەتی هێناوە . )) الاختیارات لاپەڕە ۱۹۱
کەواتە نییەت هێنان بە زمان شتێکی داهێنراوە و باشتر وایە نییەت بۆ بەڕۆژوو بوون نییەت بهێنی تەنها بە دڵ نەک زمانیش .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ