پرسیار: حوکمی (مباشرة) لە حەجدا؟
وەڵام: هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی (مباشرة) حەرامە، چونکە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ﴾ [البقرة: 197]، ﴿رَفَثَ﴾، زۆر لە پێشینەکان و زانایان تەفسیریان کردووە بە جووت بوون و پێشەکیەکانی جووت بوون (واتە: مباشرة). (أضواء البيان)، (الشرح الكبير) (3/328، 329).
- ئەگەر ئەوانەی هۆکارن بۆ جووت بوون کە داواکردنی ئافرەت و مارەکردنی ئافرەتە، ئەوە مباشرەش لەپێشترە حەرام بێت، چونکە مباشرە پێش جووت بوون ئەنجام دەدرێت نزیکترین هۆکارە لە جووت بوون. (المجموع) للنووي (7/291)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/447).