سەردێری پرسیار:حوکمی  نیکاحی لە ئیحرامدا؟

بەرواری دانان :2024-01-25 کۆدی پرسیار:3302

پرسیار:

پرسیار: حوکمی  نیکاحی لە ئیحرامدا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی لە ئیحرام دایە (واتە: محرم) حەرامە ئافرەت مارە بکات و دروست نییە، جا محرمەکە پیاو بێت یان ئافرەتەکە یان وەلی بێت، هەروەها فیدیەشی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و ظاهری یەکانە، چونکە:

ـ عن عثمانَ رَضِيَ اللهُ عنه قال: سَمِعْتُ رَسولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسَلَّم يقول: (لا يَنكِحِ المُحْرِمُ، ولا يُنكِحْ، ولا يَخْطُبْ). رواه مسلم (1409).

فەرموودەکە نەهی کردووە، نەهی دەلالەت لەسەر حەرام بوون و پوچ بوونی عەقدەکە دەکات. (المجموع) للنووي (7/284،288).

- ئاثار لە هاوەڵان نەقل کراوە، طریق ئافرەتێکی مارە کردن لە ئیحرامدا، عومەر ڕەتی کردەوە. رواه مالك في (الموطأ) (3/506)، والبيهقي (5/66) (9429)، وصحح إسناده ابن كثير في (مسند الفاروق) (1/404).

- ئیجماعی ئەهلی مەدینە بووە، لە سعید بن مسیب دەگێڕنەوە دەفەرمووێت: (پیاوێک ئافرەتێکی مارە کرد لە ئیحرامدا، ئەهلی مەدینە هەموو یەک دەنگ بوون کە دەبێت لێک جیابکرێنەوە). أخرجه البيهقي (9434).

- ئیحرام قەدەغەی کەسەکە دەکات لە جووت بوون و داواکراوەکانی جووت بوون، بۆیە قەدەغەی نیکاح دەکەین وەک بۆن. (الحاوي الكبير) للماوردي (4/124)، (المجموع) للنووي (7/283،289)، (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3/312).

- ئیحرام قەدەغەی مەبەستی عەقدی نیکاح دەکات کە جووت بوونە، کەواتە قەدەغەی ئەسلەکەش دەکرێت کە عەقدەکەیە وەک فرۆشتنی ڕاو (نێچیر). (المجموع) للنووي (7/289).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە محرم ئافرەت مارە بکات، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ابن عباس و کۆمەلێک لە پێشینەکانە، بەڵگە:

- ابن عباس خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) مەیموونەی مارە کردووە لە ئیحرام دا بووە). أخرجە البخاري (١٨٣٧)، ومسلم (١٤١٠).

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە وتەی زۆربەی زانایانە، لەبەر ئەوەی مەیموونە خۆی خاوەنی چیڕۆکەژەیە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) منی مارە کردووە لە حەلالدا بووە (واتە: لە ئیحرامدا نەبووە). أخرجە مسلم (١٤١١).

یەکێک لە قاعیدەکانی تەرجیح کردن ئەوەیە قسەی خاوەنی چیڕۆکەکە پێش قسەی ئەوانی تر دەخرێت، چونکە ئەو زاناتر بەو حالە، ابن عباسیش ئەوکات زۆر بچووک بووە بۆیە سەعید بن المسیب دەفەرمووێت: (ابن عباس وەهمی کردووە لەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) مەیموونەی مارە کردووە لە ئیحرامدا)، ئیمام ئەحمەدیش هەمان شت دەڵێت. رواە أبو داود (١٨٤٥)، (شرح العمدة) (٢/١٩٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام