سەردێری پرسیار:حوکمی جووت بوون دوای وەستان لە عەرەفە و پێش تەحلیلی یەکەم؟

بەرواری دانان :2024-01-25 کۆدی پرسیار:3304

پرسیار:

پرسیار: حوکمی جووت بوون دوای وەستان لە عەرەفە و پێش تەحلیلی یەکەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک جووت بێت دوای وەستان لە عەرەفە و پێش تحلیلی یەکەم حەجی پوچ دەبێتەوە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، چونکە:

- ئاثار لە هاوەڵان نەقل کراون، لەوانە: عن عمرو بن شعيب عن أبيه قال: (أتى رجلٌ عبد الله بنَ عَمرٍو فسأله عن مُحرِمٍ وقع بامرأتِه فأشار له إلى عبدِ اللهِ بنِ عُمَرَ فلم يَعرِفْه الرَّجُل قال شعيبٌ: فذهبتُ معه فسأله فقال : بطَلَ حَجُّه قال: فيقعُدُ قال: لا بل يخرُجُ مع النَّاسِ فيصنَعُ ما يصنعونَ فإذا أدرَكَه قابِلٌ حَجَّ وأهدى فرجعا إلى عبدِ اللهِ بنِ عَمرٍو فأخبَرَاه فأرسَلَنا إلى ابنِ عَبَّاسٍ قال شعيبٌ: فذهبتُ إلى ابنِ عبَّاسٍ معه فسأله فقال له مِثلَ ما قال ابنُ عُمَرَ فرجع إليه فأخبَرَه فقال له الرجل: ما تقولُ أنت فقال مثلَ ما قالا). أخرجه ابن أبي شيبة في (المصنف) (13248) واللفظ له، والدارقطني (3/50)، والبيهقي (10065). صححه الدارقطني كما في (الدراية) لابن حجر (2/41)، وصحح إسناده البيهقي، والنووي في (المجموع) (7/387)، وقال ابن حجر في (الدراية) (2/41): رجاله كلهم ثقات مشهورون.

هاوەڵان هیچ جیاوازیان نەخستە نێوان پێش تەواف و دوای تەواف. (المغني) لابن قدامة (3/309، 423).

- قیاس دەکەن لەسەر جووت بوون پێش وەستان لە عەرەفە، هەردووکیان جووت بوونن لە ئیحرام دا پێش دەرچوون لە ئیحرام. (المغني) لابن قدامة (3/423)، (تبيين الحقائق) للزيلعي و(حاشية الشلبي) (2/58).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام