سەردێری پرسیار: حوکمی جووت بوون دوای تحلیلی یەکەم؟

بەرواری دانان :2024-01-25 کۆدی پرسیار:3305

پرسیار:

پرسیار: حوکمی جووت بوون دوای تحلیلی یەکەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک جووت بێت دوای تحلیلی یەکەم حەجی پوچ نابێتەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

ـ گشتییەتی فەرموودەی عُروةَ بْنِ مُضَرِّسٍ الطَّائيِّ قال: قال رسولُ اللهِ (ﷺ): (مَنْ أدرَكَ معنا هذه الصَّلاةَ وأتى عرفاتٍ قبل ذلك ليلًا أو نهارًا فقد تمَّ حجُّه وقضى تَفَثَه). رواه أبو داود (1950) واللفظ له، والترمذي (891)، والنسائي (3041)، وأحمد (16253). قال الترمذي: حسن صحيح، وصححه الطحاوي في (شرح معاني الآثار) (2/208)، وأبو أحمد الحاكم في (المدخل) (52)، وذكر الدارقطني في (الإلزامات والتتبع) (٨٤) أنه يلزم البخاري ومسلم إخراجه، وقال أبو نعيم في (حلية الأولياء) (7/221): صحيح ثابت.

ـ ابن عباس خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت پیاوێک دەچێتە لای خێزانی خۆی پرسیاری لێ دەکات، ابن عباس دەفەرمووێت: (هەردووکیان یەک وشتر سەردەبڕن لەنێوان خۆیاندا، حەجی تریان لەسەر نییە بۆ ساڵی داهاتوو). رواه الدارقطني (2/272)، والبيهقي (10083) صححه موقوفا الألباني في (إرواء الغليل) (1044).

ئەمە وتەی ابن عباس بوو نەزانراوە کەس پێچەوانەی کردبێت لە هاوەڵان. (المغني) لابن قدامة (3/425).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام