پرسیار: حوکمی جووت بوون لە عومرەدا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
یەکەم: ئەگەر ئەوەی عومرە دەکات پێش تەواف جووت بێت، ئەوە عومرەی پوچ دەبێتەوە بە یەک دەنگی هەموو زانایان. (الإشراف) لابن المنذر (3/ 380)، (المجموع) للنووي (7/422)، (أضواء البيان) (5/37).
دووەم: (جووت بووە پێش سەفا و مەروا): ئەگەر ئەوەی عومرە دەکات پێش سەفا و مەروا جووت بێت، ئەوە عومرەی پوچ دەبێتەوە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:
- قیاس دەکەن لەسەر حەج، چونکە عومرەش یەکێکە لە (النسك)کەکان، پوچ دەبێتەوە بە جووت بوون پێش تەواو بوون لە سەفا و مەروا وەک حەج پێش تحلیلی یەکەم. (كشاف القناع) للبهوتي (2/445).
- جووت بوون لە ئیحرام کراوە دەرنەچووە لێی بۆیە پوچی دەکاتەوە. (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3/ 320)
سێیەم: (جووت بوون دوای سەفا و مەروا و پێش قژ تاشین): ئەگەر ئەوەی عومرە دەکات دوای سەفا و مەروا و پێش تەواف جووت بێت، ئەوە عومرەی پوچ نابێتەوە، لەسەریەتی ئاژەڵ سەر ببڕێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلەیە، چونکە:
- چونکە جووت بوون ئەگەر هاتەدی دوای ڕوکنەکان ئەوە ڕوکنی عومرە تەواو بووە و عومرەی تەواوە. (بدائع الصنائع) للكاساني (2/ 228).
- قیاس دەکەن لەسەر جووت بوون لە حەج دوای تحلیلی یەکەم. (كشاف القناع) للبهوتي (2/445).
- لەسەریەتی ئاژەڵ سەرببڕێت لەبەر ئەوەی جووت بووە لە ئیحرامدا. (بدائع الصنائع) للكاساني (2/ 228).