پرسیار: فیدیەی جووت بوون لە عومرەدا چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە ئەوەی جووت بووە لە ئیحرامی عومرەدا کە عومرەی پوچ بووە فیدیە بدات، فیدیەش مەڕێک سەربڕینە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمین، چونکە:
- عومرە پلەی نزمترە لە حەج، بۆیە تاوانەکەیشی سووکترە بۆیە مەڕێک سەر دەبڕێت نەک وشتر. (المغني) لابن قدامة (3/254)، (الموسوعة الفقهية الكويتية) (2/ 192).
- عیبادەتێکە وەستانی تێدانییە، بۆیە وشتر سەربڕین واجب نابێت. (المغني) لابن قدامة (3/254)