سەردێری پرسیار:ئایا حەج و عومرەی ئافرەیش پوچ دەبێتەوە و فیدیە دەدات؟

بەرواری دانان :2024-01-25 کۆدی پرسیار:3308

پرسیار:

پرسیار: ئایا حەج و عومرەی ئافرەیش پوچ دەبێتەوە و فیدیە دەدات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن حەج و عومرەی ئافرەتیش پوچ دەبێت بە جووت بوون ئەگەر ئەویش هۆکار بێت، لەسەریەتی فیدیە بدات وەک پیاو، ئەگەر زۆری لێی کرابێت و پێی ناخۆش بێت، ئەوە هیچی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و کۆمەلێک لە پێشینەکانە، چونکە:

- ئاثار لە هاوەڵان نەقل کراون: عن عِكْرَمةَ مولى ابنِ عبَّاسٍ: (أنَّ رَجُلًا وامرأتَه من قريشٍ لَقِيَا ابنَ عبَّاسٍ بطريقِ المدينةِ, فقال: أصبْتُ أهلي, فقال ابنُ عبَّاسٍ: أمَّا حَجُّكُما هذا فقد بَطَلَ فحُجَّا عامًا قابِلًا ثم أهِلَّا مِنْ حيث أهْلَلْتُما وحيث وَقَعْتَ عليها ففارِقْها فلا تراك ولا تراها حتى تَرْمِيا الجَمْرَة وأهْدِ ناقةً ولتُهْدِ ناقةً). رواه البيهقي (5/168) (10067). وصححه الذهبي في (المهذب) (4/1922).وعنه أيضا: (إذا جامَعَ فعلى كلِّ واحدٍ منهما بَدَنةٌ). أخرجه البيهقي (10068). صحح إسناده النووي في (المجموع) (7/387)، وابن الملقن في (البدر المنير) (6/386).

- ئەویش یەکێکە لەو دوو کەسە جووت بووەکان بێ ئەوەی زۆری لێ بکرێت، بۆیە لەسەریەتی لە حەج وشتر سەرببڕیت وەک پیاو. (المغني) لابن قدامة (3/309).

- ئەسل وایە ژن و پیاو وەک یەک وان بۆ ئەحکامەکان مەگەر بەڵگە هاتبێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (6/403).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام