پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان (دار الکفر) و (دار إسلام)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ (دار الاسلام): ئەوەیە دروشمەکانی ئیسلامی تێیدا ئاشکرا بکرێت، وەک بانگ دان و نوێژی جەماعەت و نوێژی هەینی و شتی تری هاوشێوەی ئەمانە، هەروەها حوکمی بە شەریعەت بکرێت.
(دار الکفر): ئەوەیە دروشمەکاتی ئیسلامی تێیدا ئاشکرا نەکرێت و حوکمی بە شەرعی خوا نەکرێت.
٢ـ حاڵی وڵات ئەگەر حوکم بە بێجگە لە شەرع بکات، محمد ئیبراهیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێ: ئەگەر حوکم کردن بە قانون واجب کرابێت، لەم حالەتە:
یەکەم: ئەگەر حوکم کردن بەو قانونە شاراوە بێت و کەم بێت، لەم حالەتە وڵاتەکە ولاتی ئیسلامە.
دووەم: ئەگەر حوکم کردن بەو قانونە دیار بێت و بڵاوبێت، لەم حالەتە ولاتەکە ولاتی کوفرە.