سەردێری پرسیار: ئەگەر ڕەمەزانێک بە هۆی حەملەوە نەتوانیت بەڕۆژوو بیت پاشان بۆ ڕەمەزانی داهاتوو هەمووی قەرزەکە بگریتەوە تەنها چوار ڕۆژت بمێنێت و نەتوانی پێش ڕەمەزان ئەو چوار ڕۆژە بدەیتەوە بە هۆی شیردانی منداڵ ئایە ئەم کەسە  تەنها ڕۆژووەکەی ئەداتەوە یان فیدەیەش ئەدات؟

بەرواری دانان :2024-01-25 کۆدی پرسیار:3310

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر ڕەمەزانێک بە هۆی حەملەوە نەتوانیت بەڕۆژوو بیت پاشان بۆ ڕەمەزانی داهاتوو هەمووی قەرزەکە بگریتەوە تەنها چوار ڕۆژت بمێنێت و نەتوانی پێش ڕەمەزان ئەو چوار ڕۆژە بدەیتەوە بە هۆی شیردانی منداڵ ئایە ئەم کەسە  تەنها ڕۆژووەکەی ئەداتەوە یان فیدەیەش ئەدات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان بشکێنێک دەبێت بگرێتەوە پێش ئەوەی مانگێکی تری ڕەمەزان بەسەری دابێت.

٢ـ ئەگەر عوزری هەبوو لە تاخیرکردن، نموونە: یەکێک نەخۆش بوو تا مانگێکی تری ڕەمەزان، ئەمەیان تاوانی لەسەر نییە بەلکو تەنها ئەو ڕۆژووانە دەگرێتەوە کە شکاندوویەتی.

٣ـ ئەگەر عوزری نەبوو لە تاخیر کردن ئەمەیان تاوانبار دەبێت، هەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا خواردنیش دەدات یان نە، وتەی ڕاست خواردن دان واجب نییە لەسەری بەلکو دەلێن سوننەتە.

حەمل یان شیردان عوزرە بۆ تاخیرکردنی ڕۆژوو ئەگەر نەتوانێت بەڕۆژوو بێت، بۆیە هیچی لەسەر نییە تاوانبار نابێت تەنها ئەو چوار ڕۆژووەی ماوە قەزا دەکاتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام