پرسیار: حوکمی تاخیر کردنی قەزاکردنەوەی ڕەمەزان تا ڕەمەزانێکی تر بێ عوزر؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە تاخیرکردنی ڕەمەزان تا ڕەمەزانێکی تر بێ عوزر، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون قەزاکردنەوە و فیدیەی لەسەرە، فیدیەش خواردن دانە بە هەژارەکان بۆ هەر ڕۆژێک، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و کۆمەلێک هاوەڵانە، بەڵگە:
١ـ عن أبي هريرة رَضِيَ اللهُ عنه أنَّه قال في رجلٍ مَرِضَ في رمضانَ، ثم صَحَّ فلم يصُمْ، حتى أدركه رمضانُ آخَرُ، قال: يصومُ الذي أدركه ويُطعِمُ عن الأوَّلِ؛ لكُلِّ يَومٍ مُدًّا مِن حِنطةٍ، لكُلِّ مِسكينٍ، فإذا فَرَغَ من هذا صام الذي فَرَّط فيه). رواه الدارقطني في (السنن) (2/421) وقال: إسناده صحيح موقوف.
٢ـ لە ابن عمر و ابن عەباس نەقل کراوە وتوویانە: (خواردن بدە بە هەژار بۆ هەر ڕۆژێک)، نەقل نەکراوە لە هاوەڵانی تر پێچەوانەیان کردبێت. (المغني) لابن قدامة (3/154).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هیچی لەسەر نییە تەنها قەزاکردنەوە نەبێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن حزم و شەوکانی و ابن عثیمین و هەندێک پێشینەکانە، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَمَنْ كَانَ مِنكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ) [البقرة:184]
خوای گەورە فەرمانی کردووە بە گرتنەوەی ڕۆژوو، ئەمەیان گشتییە قەزاکردنەوەی پێش ڕەمەزانی دووەم و پاشی دەگرێتەوە، باسی خواردنی نەکردووە، بۆیە تەنها قەزاکردنەوەی لەسەرە. (فتاوى نور على الدرب) لابن عُثيمين (212/25).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی هاوەڵان لەم بابەتە بۆ ئەوەی بلێی بەلگەیە جێگای تێڕوانینە ئەگەر پێچەوانەی قورئان بێت، ئەم خواردن دانە پێچەوانەی قورئانە، چونکە خوای گەورە هیچی تری واجب نەکردووە مەگەر گرتنەوەی ڕۆژوویێکی تر، هیچی تری واجب نەکردووە لەسەر ئەمە، کەواتە لەسەر ئەوە ئێمە کەس پابەند ناکەین بە شتێک خوای گەورە فەرمانی پێ نەکردبێت ئیلا بە بەلگە نەبێت، ئەوەی لە ابو هریرة ابن عباس نقل کراوه وەک سونەت وایە خواردن بدەیت نەک واجب بێت خواردنیش بدەیت). شرح الممتع (٦/٤٥١).
هەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا خواردنیش دەدات یان نە، وتەی ڕاست خواردن دان واجب نییە لەسەری بەلکو دەلێن سوننەتە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.