پرسیار: فیدیە (أذی) لە ئیحرامدا دەدرێت بە هەژارەکانی حەرەم؟
وەڵام: زانایان دەڵین دروستە ئاژەڵەکە لە حەرەم و جگە لە حەرەم سەرببڕیت، لەبەر وتەی: (انسك شاة)، ئەمەیان عامە مقید نەکراوە بە حەرەم، کە ئەمە وتەی مالک و ئەحمەدە. (الإنصاف) (٣/٥٣٢-٥٣٣).
ئیمام شافعی و ئەحمەد بۆ ئەوە چوون فیدیە فیدیە لە جێگای (نسك)ە، دەبێت بەسەر هەژارەکانی حەرەمدا دابەش بکرێت، ئیمام شافعی وتەی تری هەیە دروستە لە دەرەوەی حەرەم سەرببڕێت بەڵام بە مەرج گۆشتەکەی لە حرەم دابەش بکرێت. (المجموع) (٧/٥٠٠).
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی بە کعب بن عجرة کرد فیدیە بدات کە ئەمە لە (الحدیبیة) بوو، فەرمانی نەکرد بنێرێتە حەرەم. (المغني) لابن قدامة (٥/٤٥٠)، (تفسیر الطبري) (٤/٨٢).