پرسیار: ئایا تاشینی مووی جگە لە سەر لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرامە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە مووی جگە لە سەر ئایا لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرامە یان نە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەر چوار مەزهەبەکان بۆ ئەوە چوون مووی تریش لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرامە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:
- لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت سەبارەت بە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ﴾ [الحج: 29]، (التَّفَثُ: رمي و ئاژەڵ سەربڕین و تاشین و کورت کردن و سمێک کورت کردن و نینۆک کردن و ڕیش کورت کرد دەگرێتەوە). رواە ابن أبي شيبة في (المصنف) (15917).
- قیاس دەکەن لەسەر تاشینی مووی سەر، هەرووکیان هەمان عیلەتیان تێدایە کە خۆشی پێ بردنە لە ئیحرامدا. (الذخيرة) للقرافي (3/308)، (المجموع) للنووي (7/247)، (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3/267)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/421)، (أضواء البيان) للشنقيطي (5/46) (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/116).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مووی جگە کە سەر لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرام نییە، کە ئەمە وتەی ظاهری یەکانە و ابن عثیمینیش بە وتەی بەهێزی داناوە، بەڵگە:
- دەق هاتووە تەنها لەسەر حەرامی قژ تاشین، ناکرێت مووی تر قیاس بکەیت لەسەری، چونکە سەر تاشین پەیوەندی بە (نسك)ەوە هەیە ئەویش تاشین و کورت کردنە. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/116).
- ئەسل وایە مووی تر حەڵاڵن بتاشی و قەدەغەی کەس ناکرێت مەگەر بەڵگە هاتبێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/116).
- محرم قەدەغەی لێ نەکراوە لە هەموو خۆشی پێ بردنەکان، بۆیە دروستە هەر جۆرێکی خۆشی خواردن بخوات یان خۆی بشوات یان هەر جۆرێکی ئیحرام ببەستێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/116).
وتەی زۆربەی زانایان وتەیەکی بەهێزە، باشتر وایە مووی تر نەتاشیت لە ئیحرامدا، واللە أعلم.