پرسیار: ئەگەر لە نوێژێکی فەرز تەکبیرەیەکت نەوت نوێژەکەت قبوڵە یان بەتاڵە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی تەکبیرەی نوێژ تەرک دەکات دوو حاڵەتە:
یەکەم: یان تەکبیرەی ئیحرام ناڵێت لە نوێژدا، جا نوێژی واجب بێت یان سوننەت نوێژی بەتالە، چونکە تەکبیرەی ئیحرام ڕوکنی نوێژە، نوێژ دانامەزرێت بێ تەکبیرەی ئیحرام، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (شرح صحیح مسلم) للنووي (٤/٩٦)، (تفسیر القرطبي) (١/١٧٥).
دووەم: یان تەکبیرەکانی تر ناڵێت کە پێی دەڵێن (تكبيرات الانتقال)، ئەم تەکبیرانە سوننەتەن لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، لەسەر ئەمە ئەگەر کەسێک بە ئەنقەست تەرک بکات یان لەبیری بکات نوێژی دروستە، لەسەر وتەی هەندێک زانا که دەڵێن تەکبیرەکانی الانتقال واجبن، لەم حالەتە ئەگەر لەبیری کرد دەبێت سوجدەی سەهو ببات، وتەی ڕاست مەجالی تێدایە ئەگەر سوجدەشی نەبردبێت نوێژی دروستە و قبولە، واللە ٲعلم.