پرسیار: حوکمی ساحیر لە ئیسلامدا کوشتنە، ئایا لەم زەمەنەدا حوکمی چیە؟ ئەگەر کەسێک سحر لە کەسێک بکات ئایا سحرلێکراو ئەتوانێ بچێ بیکوژێ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سیحر ھەیە شیرکە، ئەویش ئەوەیە كە کەسی ساحیر بە واستەی شەیتانەکان دەیکات، دەیپەرستێت و خۆی لێ نزیک دەکاتەوە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر ئەو کەسەی سیحری لێ دەکەن، ئەمەیان کوفرە و ساحرەکە کافر دەبێت، سیحر ھەیە تاوان و زوڵم کردنە: ئەویش بەھۆی دەرمان و شتی تری وەک دەرمان دەکرێت، ئەمەیان کوفر نییە و کافر نابێت.
٢- ئەگەر ساحر سیحرێک بکات بە کوفر ئەوا دەکوژرێت وەک ھەڵگەڕانەوە لەدین، ئەگەر جێگیر بوو کەسێکی کوشتووە بە سیحر ئەوە دەکوژرێت وەک تۆلەسەندنەوە، ئەگەر نە کەسێکی کوشتبێت و نە بە سیحری کوفری کردبێت، سەبارەت بە کوشتنی جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان، وتەی ڕاست دەکوژرێت وەک ھەڵگەڕانەوە لە دین، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەدە، لەبەر کوفرەکەی بە سیحر.
٣- سەبارەت بە جێ بەجێکردنی حەد لەسەر ساحر بۆ ئیمام یان قەزا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی فەوزا دروست نەبێت شەرع ڕێگەی نەداوە بە تاکی کۆمەڵگا بەم کارانە هەستێت بەڵکو قەزا بەم کارە هەلدەستێت.