پرسیار: هەموو سیحرێک کوفرە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سیحر دوو بەشە:
١- سیحر ھەیە شیرکە: ئەویش ئەوەیە كە کەسی ساحیر بە واستەی شەیتانەکان دەیکات، دەیپەرستێت و خۆی لێ نزیک دەکاتەوە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر ئەو کەسەی سیحری لێ دەکەن.
٢- سیحر ھەیە تاوان و زوڵم کردنە: ئەویش بەھۆی دەرمان و شتی تری وەک دەرمان دەکرێت.
بەم دابەش کردنەی باسمان کرد دەگەین بە شتێکی گرینگ، ئەویش ئەوەیە ئایا ساحر کافر دەبێت یان نا؟
جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەھلی عیلم: ھەندێکيان دەڵێن کافر دەبێت و ھەندێکی تريان دەڵێن کافر نابێت، بەڵام دابەش کردنی پێشوو ئەوەی باسمان کرد حوکمی بابەتەکە ڕوون دەکاتەوە، ھەر کەسێک سیحرەکەی بەواستەی شەیتانەکان بێت، ئەوا کافر دەبێت، چونکە سیحر ئەنجام نادرێت مەگەر بەھۆی شیرکەوە نەبێت، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَاتَّبَعُواْ مَا تَتْلُواْ الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَـكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ... إلى قوله: وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُواْ لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ﴾ [البقرة: ١٠٢]، وە ھەر کەسێک سیحرەکەی دەرمان و شتی تری وەک دەرمان بێت، ئەوا کافر نابێت بەڵام تاوانبارە. (القول المفید) لابن عثیمین (٢/٦).