پرسیار: دروستە کەسێک ویتری کۆتایی شەو نوێژدا لەبیری کرد هەستایەوە نیەتی بگوڕێت بۆ سوننەتی دوو ڕکاعەت، دواتر ویتری تر بکات یان دەبێت سوجدەی سەهو ببات یان هەر سونەتەکە تەواو دەکات دواتر ویتر بکاتەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ کەسێک نییەتی ئەنجام دانی ویتری هەبێت نابێت دوای دیارکردنی نوێژەکە نییەتی بگۆڕێت، نییەت گۆڕین دروست نییە لەم حاڵەتە.
٢ـ دەبێت بگەڕێتەوە و نابێت لەسەر زیادە بڕوات، تەحیات دەخوێنێت و سەلام دەداتەوە و دوو سوجدەی سەهو لە دەرەوەی نوێژ دەبات.