پرسیار: زیادکردنی وشەی (وبحمدە) لە رکوع و سجود دروستە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەوەی فەرموودەی صحیحی لەسەر هاتبێت کە (متفق علیە)یە و زانایان لەسەری یەک دەنگ بن وتنی (سبحان ربي العظیم)ە لە ڕکوع و (سبحان ربي الٲعلی)یە لە سوجدە.
٢ـ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زیادەی (وبحمدە) لە ڕکوع و سوجودە، واتە (سبحان ربي العظیم وبحمدە) و (سبحان ربي الٲعلی وبحمدە)، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لاوازە و هەندێکی تر بۆ ئەوە چوون صحیحە کە ڕیوایەتی ئەبو داود هاووە، وتەی ڕاست مەجالی تێدایە و دەتوانی هەندێک جار ئەم زیادەیە بڵێیت لەسەر وتەی هەندێک زانا، والڵە ٲعلم.