سەردێری پرسیار:حوکمی ناونان لە ئافرەت بە (ملاك)؟

بەرواری دانان :2024-01-30 کۆدی پرسیار:3322

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ناونان لە ئافرەت بە (ملاك)؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان دەڵێن باش نییە یان حەرامە لەسەر وتەی هەندێک زانا ناوی فریشتە لە ئافرەت بنرێت، سەبارەت بە کوڕ دروستە ناوی فریشتەی لێ بنێیت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.

بەکر ئەبو زەید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە ناوی فریشتە لەخۆت بنێیت، نموونە: جبرائيل و ميكائيل و إسرافيل.

سەبارەت بە ناوی فریشتە بۆ ئافرەت ئەوەی دیار بێت حەڕامە، چونکە لاسایی کردنەوەی موشریکەکانی تێدایە کە دەڵێن فریشتەکان کچی خوان، خوای گەورە پاک و بێگەرد و بەرزە لە وتەیان، هەروەها نزیک لەمانە ناو لە کچ بنێیت بە ملاك و ملكة و وملك)). (معجم المناهي اللفظية) لاپەڕە (٥٦٥).

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان دروستە ناوی فریشتەکان لە کوڕ بنێیت، بەڵام سەبارەت بە کچ دروست نییە، چونکە لاسایی کردنەوەی موشریکەکانە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام