پرسیار: هەموو شتێکم بە دەستی چەپە، هەتا نووسینیش؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ نووسین نیعمەتێکە لە نیعمەتەکانی خوای گەورە بۆیە سوننەت وایە و باشتر وایە بە دەستی ڕاست بنووسیت، کەسێک ئەگەر بە دەستی چەپ ڕاهاتبێت نەتوانێت بە ڕاست بنووسێت هیچی لەسەر نییە و تاوانبار نابێت.
٢ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە بە دەستی چەپ خواردن بخۆیت، بەڵکو هەندێک بۆ ئەوە چوون حەرامە، کە ئەمە وتەی ابن عبدالبر و ابن حزم و ابن ابی موسی و ابن تیمییە و ابن قیم، ابن قیم دەلێت وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، هەروەها ئیمام شافعیش وتەی هەیە، بۆیە ئەگەر خواردنیش بە چەپ بێت باشتر وایە خۆت لە ڕاستە ڕابهێنیت.