سەردێری پرسیار:حوکمی خواردن و خواردنەوە کاتی قورئان خوێندنەوە؟

بەرواری دانان :2024-02-01 کۆدی پرسیار:3324

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خواردن و خواردنەوە کاتی قورئان خوێندنەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ خواردن یان خواردنەوە کاتی قورئان خوێندنەوە دوو حاڵەتە:

یەکەم: ئەگەر ببێته هۆی کەم و کوڕی لە دەربڕینی پیتەکان و گۆڕینی شێوەی پیتەکان، ئەمەیان دروست نییە.

دووەم: ئەگەر نەبێته هۆی کەم و کوڕی لە دەربڕینی پیتەکان و گۆڕینی شێوەی پیتەکان، ئەمەیان دروستە و تاوانبار نابێت، بەڵام باشتر وایە وازی لێ بێنێت.

٢ـ داوا لە ئیماندار کراوە کاتی قورئان خوێندنەوە ئاگای لە خوێندنەوە بێت و بیری لێ بکاتەوە، سەرقاڵ بوون بە خواردن و خواردنەوە سەرقاڵی دەکات لە بیرکردنەوە لە قورئانی پیرۆز.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام