سەردێری پرسیار: برادەرێکم دەیەوێ بچێتە بەریتانیا، لەبەر ئەوە حەزی لێیە دەڵێ لە کوردستان کاروبار نیە هەژاریە و لەوێ کاروبار هەیە! ئایە تاوان بار ئەبێ ئەگەر لۆ خۆشی و کاروبار بچێ؟

بەرواری دانان :2024-02-01 کۆدی پرسیار:3325

پرسیار:

پرسیار: برادەرێکم دەیەوێ بچێتە بەریتانیا، لەبەر ئەوە حەزی لێیە دەڵێ لە کوردستان کاروبار نیە هەژاریە و لەوێ کاروبار هەیە! ئایە تاوان بار ئەبێ ئەگەر لۆ خۆشی و کاروبار بچێ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ سەفەر کردن بۆ ولاتی کافرەکان دروست نییە مەگەر بەسێ مەرج:

یەکەم: دەبێت مرۆڤ زانستی لەلا بێت و بتوانێت گومانەکان لابدات.

دووەم: دەبێت دینی لەلا بێت ڕێگری بکات لە شەھوەتەکانی.

سێیەم: پێویستی بە سەفەر ھەبێت.

ئەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا نەبێت دروست نییە گەشت بکەیت بۆ ولاتی کافرەکان، چونکە فیتنە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی تێدایە. (مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين) ( 6/ 131 - 132).

٢ـ وتەی: ﴿وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلْكَٰفِرِينَ﴾، واتە: لەگەڵ کافرەکان مەبە، نەیفەرموو: (ولا تکن مع المغرقین)، واتە: (لەگەڵ نقووم بووەکان مەبە)، ئاماژەیە بۆ ئەوە هەر کەسێک عەقل و هیمەتی هەبێت، ئەوە پارێزگاری کردن لە دین بەسەر پارێزگاری کردن بەسەر نەفس دەخات، چونکە پارێزگاری کردنی دین زیاتر جەخت لێی کراوەتە لە پارێزگاری کردنی نەفس).

نوح (علیە السلام) لەو ساتە نەخۆشەدا خەمی ئەوەی بوو کوڕەکەی لەگەڵ کافرەکان بێت، نەک خەمی ئەوەی بوو لەگەڵ نقووم بووەکان بێت، پێغەمبەران خەمی دینیان بووە نەک نەفس، بەهیلاک چوونی دین گەورەترە لە بە هیلاک چوونی نەفس، بۆیە زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک نەخۆش بێت و چارەسەری لە وڵاتی کافرەکان بێت، ئەگەر ترسی فیتنەی هەبوو لەسەر دینی خۆی و بترسێت تووشی فیتنە دەبێت، ئەوە دەبێت لە وڵاتی موسڵمانان بمێنێتەوە و بمرێت، ئەمە باشترە و لەپێشترە بۆی.

بەداخەوە موسڵمانان زۆر ئاسانکاری دەکەن لە چوون بۆ وڵاتی کافرەکان، بێ ئەوەی ئەم حوکمە بزانن و هەست بە ترسناکییەکەی بکەن، بەڵکو بگرە بیانوو و بەڵگەش بۆ خۆیان دێننەوە، ئەی ئەوە نییە فلانە مەلا و فلانە کەسی ملتەزم لە ولاتی کافرەکانە، یان دەڵێن دین لەوێ جوانتر و باشتر پەیرەو دەکرێت، نازانێت و هەست بەوە ناکات ئەم ولاتە کافرانە لە وڵاتی خۆیانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەن موسڵمانان وڵاتی موسڵمانان تێک بدەن و تووشی فیتنەی دین و بێ ڕەوشتیان بکەن، ئەی چۆن لە موسڵمان قبول دەکات بێتە ولاتی خۆیان دینداری بکات؟!

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام