پرسیار: حوکمی پیشەی سەرتاش؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەسل وایە ئیشی سەرتاشی حەڵاڵە وەک هەموو ئیشێکی تر مەگەر تووشی بێ شەرعی بێت، وەک ئەوەی ڕیش بتاشێت یان برۆ دەربێنێت یان قژ هەندێکی بتاشێت و هەندێکی تر دەستی لێ نەدات یان قژ بە شێوەیەک کورت بکات خۆ چوواندن بێت بە کافر یان کەسی خراپەکار.
٢ـ وەرگرتنی پارە لەسەر حەڕام حەرام دەبێت، وەک ڕیش سفر کردن (تاشین) و برۆ دەرهێنان ... هتد.
٣ـ کورت کردنی مووی سەر ڕوومەت جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کورت کردن و دەرهێنانی، وتەی ڕاست مەجالی تێدایە.