پرسیار: حوکمی دوو ڕەکاعەت نوێژ ئەنجام دان دوای مەقامی ئیبراهیم؟
وەڵام: سوننەتە دوو رەکاعەت نوێژ بکرێت دوای مەقامی ئیبراهیم (علیە السلام)، ئەگەر بۆی کرا نزیک بێتەوە لێی باشترە، ئەگەر قەلەبالغ بوو ئەوە با لە دوورەوە ئەنجام بدات، لە هەر شوێنێک ئەنجام بدات دروستە.
سەبارەت بە حوکمی ئەم دوو رەکاعەتە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەی بەناوبانگی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَٱتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبۡرَٰهِۧمَ مُصَلّٗىۖ﴾ [البقرة: 125]
دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەتە، کە ئەمە وتەی ڕاستی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و وتەی ڕاستی شافعی یە، کە ئەمە وتەی ڕاستە.
لەسەر ئەو وتەیەی دەڵێت ئەم دوو ڕەکاعەتە سوننەتن دەڵێن ئەگەر دوای تەواف نوێژی واجب ئەنجام بدات ئەم دوو ڕەکاعەتە لەسەری لادەچێت و بۆی حساب دەکرێت. (قواعد ابن رجب) (١/١٤٢-١٥٤).
باشتر وایە دوای نوێژی واجب دوو ڕەکاعەت سوننەت تەرک نەکات دوای تەواو بوون لە تەواف، ئەگەرچی ئەو وتەیە بەهێزە لە دەڵێت بە ئەنجام دانی نوێژی واجب دوو ڕەکاعەتی تەواف لادەچێت یان حساب دەکرێت.