سەردێری پرسیار: ئەگەر لەناو نوێژدا بووم و پاشماوەی ژێر ددانەکانم هاتەوە سەر زمانم دروستە قوتی بدەم؟

بەرواری دانان :2024-02-05 کۆدی پرسیار:3330

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر لەناو نوێژدا بووم و پاشماوەی ژێر ددانەکانم هاتەوە سەر زمانم دروستە قوتی بدەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ قووت دانی خواردنی نێوان کەلێنەکانی ددان نوێژ بەتال ناکاتەوە ئەگەر لەگەل لکاو چووە ناو گەدە بێ جووین، چونکە:

ـ ئەمەیان پێی ناڵێن خواردن.

ـ خۆپاراستن لێی زەحمەته. (كشاف القناع) للبهوتي (1/339).

٢ـ قووت دانی لکاو ڕۆژوو ناشکێنێت و نوێژیش بەتال ناکاتەوە.

٣ـ ئەگەر خواردنی نێوان ددانەکانی کەوتە سەر زمانی، ئەوە چەند پێی دەکرێت با فڕێی بدات لەناو نوێژ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام