پرسیار: حوکمی ڕیش هێشتنەوە بۆ ماوەیەکەی کاتی لەبەر تەعزیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەلێن:
١- تاشینی ڕیش حەرامە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، کورت کردنەوەی ڕیشیش مەجالی تێدایە لەسەر وتەی هەندێک زانا، واجبە پیاوی موسڵمان تەنکە ڕیشێکی هەبێت کە هیچ پەیوەندی بە تەعزیەوە نییە.
٢- ڕیش هێشتنەوە لەبەر تەعزیە ناڵێین دەچێتە ژێر نیاحة بەڵام لێچووی نیاحەیە، لێچووی لەخۆدان و جل و بەرگ دڕاندنە و باشتر وایە تەرکی بکات، واتە: واز لە هێشتنەوەی ڕیش بێنێت بۆ تەعزیە، بەلکو نییەتی بکات بە هێشتنەوەی ڕیش وەک خێر و سوننەت.