سەردێری پرسیار:ئەم فەرموودەیە سەحیحە: أسماء بنت أبي بكر أخذها أختها ولكنها كانت عندها للنفع لنفع الناس بها قالت: (وكان النبي (ﷺ) يلبسها فنحن نغسلها للمرضى يستشفى بها)؟

بەرواری دانان :2024-02-06 کۆدی پرسیار:3332

پرسیار:

پرسیار: ئەم فەرموودەیە سەحیحە: أسماء بنت أبي بكر أخذها أختها ولكنها كانت عندها للنفع لنفع الناس بها قالت: (وكان النبي (ﷺ) يلبسها فنحن نغسلها للمرضى يستشفى بها)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّهَا أَخْرَجَتْ جُبَّةَ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) مَكْفُوفَةَ الْجَيْبِ وَالْكُمَّيْنِ وَالْفَرْجَيْنِ بِالدِّيبَاجِ، رَوَاهُ أَبُو دَاوُدَ، وَأَصْلُهُ فِي مُسْلِمٍ، وَزَادَ: كَانَتْ عِنْدَ عَائِشَةَ حَتَّى قُبِضَتْ، فَقَبَضْتُهَا، وَكَانَ النَّبِيُّ (ﷺ) يَلْبَسُهَا، فَنَحْنُ نَغْسِلُهَا لِلْمَرْضَى يُسْتَشْفَى بِهَا. أخرجە أبو داود (٤٠٥٤)، مسلم (٢٠٦٩).

واتە: لە أسماء بنت أبي بکر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت جوبەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەرهێناوە شوێنی گیرفان و دەست و یەخە و ناوەڕاستی حەریر بوو، ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: ئەم جوبەیە لای عائیشە بوو تا مرد، ئەو وەری گرت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەبەری دەکرد، ئێمەش دەمان شۆرد بۆ نەخۆش وەک تەبەڕوک بۆ شیفا و تەبەڕوکمان پێ دەکرد.

سوودەکانی فەرموودەکە:

١- فەرموودەکه بەڵگەیە دروستە جل و بەرگێک لەبەر بکەیت هەندێک حەریری لەگەڵ تێکەڵ بێت، ئەمەیان مقید کراوە بەوەی چوار پەنجە بێت یان کەمتر.

٢- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ جلی جوان لەبەرکردن بۆ هەینی و پێشخوازی کردن لە وەفد و کۆبوونەوەکان.

٣- فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە تەبەڕوک بکرێت بە ئاسەواری پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوای مردنی، سەبارەت بە تەبەڕوک کردن بە پیاوچاکان ئەمەیان دروست نییە لەبەر دوو شت:

یەکەم: هاوەڵان زاناترینی خەڵکن تەبەڕوکیان بە پیاوچاک و ئاسەواریان نەکردووە، تەبەڕوکیان بە ئەبو بەکر و عومەر نەکردووە، ئەگەر شتێکی دروست بوایا نەقل دەکرا.

دووەم: کردنەوەی ئەم دەرگایە سەر دەکێشێت بۆ زیادەرەوی کردن و تووش بوون بە شیرک.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام