پرسیار: حوکمی سوجدە بردن لەسەر بەردی ڕەش؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سوجدە بردن لەسەر بەردی ڕەش (حجر الأسود) واتە: نێو چاوان و لووت لەسەر بەردەکە دانان، نەک وەک سوجدەی نوێژ.
٢- جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سوجدە بردن لەسەر بەردی ڕەش، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەتە، لەبەر ئەوەی سوجدە بردن لەسەر بەرد کردەوەی ابن عباس و ابن عمر بووە، خوا لێیان ڕازی بێت. (کشاف القناع) (٢/٤٣٠)، (الإرواء) (٤/٣١٢).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوننەت نییە، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەی صحیح لەسەر نەهاتووە، ئەوەی ئەوەی فەرموودەی صحیح لەسەری هاتبێت ماچ کردن و دەست لێدانە لە بەردی ڕەش، عیبادەتیش ئەسل وایە وەستانە مەگەر بەڵگەی صحیح لەسەری هاتبێت.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بیدعەیە، ئیمام مالک بۆ ئەوە چووە بیدعەیە، هەروەها لە کتێبەکانیان باسکراوە مەکروهە سوجدە لەسەر بەرد ببەیت. (المدونة) (١/٣٦٤)، (الشرح الکبیر) بحاشیة الدسوقي) (٢/٤١).
وتەی ڕاست دروستە سوجدە لەسەر بەرد ببەیت نەک سوننەت بێت، سەبارەت بە فەتوادان بەوەی بیدعەیە جێگای تێڕوانینە، چونکە ئەمە کردەوەی ابن عباس و ابن عمر بووە، واللە أعلم.