پرسیار: ئەگەر کەسێک تەواف بکات چی بکات کاتی بانگدان و نوێژی جەماعەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر قامەت کراو بۆ نوێژی واجب ئەوە تەواف دەبڕیت بە نییەتی گەڕانەوە دوای ئەنجام دانی نوێژ، ئەگەر نوێژ تەواو بوو تەواف لەو شوێنە دەست پێ دەکەیتەوە کە وەستا بووی، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی یە، بەڵگە:
١ـ عن أبي هريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ النبيَّ (ﷺ) قال: (إذا أقيمَتِ الصَّلاةُ فلا صلاةَ إلَّا المكتوبةُ). رواه مسلم (710).
تەوافیش نوێژە، داخلی ئەم خەبەرە دەبێت، واجبە دەست پێشخەری بکرێت بۆ نوێژ و بڕینی تەواف. (المغني) لابن قُدامة (3/ 356)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/483).
٢ـ ناکرێت تەواف بەتال بکەیتەوە مەگەر بە بەڵگەی شەرعی، بۆیە ئیزن دراوە و تەوافەکەش تەواو دەکاتەوە. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (22/296-297).