سەردێری پرسیار:حوکمی گومان دروست بوون لە شەوطەکانی تەواف؟

بەرواری دانان :2024-02-08 کۆدی پرسیار:3335

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گومان دروست بوون لە شەوطەکانی تەواف؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک گومانی بۆ دروست بوو لە ژمارەی شەوطەکانی تەواف ئەوە دەگەڕێتەوە سەر یەقین و کەمەکە هەلدەبژێرێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:

١ـ عن أبي سعيدٍ الخُدريِّ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ الله (ﷺ): (إذا شكَّ أحدُكم في صلاتِه، فلم يَدْرِ كم صلَّى: ثلاثًا أم أربعًا، فلْيَطْرَحِ الشَّكَّ ولْيَبْنِ على ما استيقَنَ، ثم يسجُدْ سجدتينِ قبل أن يُسَلِّمَ؛ فإن كان صلَّى خمسًا شفعْنَ له صلاتَه، وإن كان صلَّى إتمامًا لأربعٍ كانتا ترغيمًا للشيطانِ). رواه مسلم (571).

فەرمان کراوە بە فڕێدانی گومان و بنیاتنان لەسەر یەقین، کە کەمترینەکەیە، تەوافیش حوکمی نوێژی هەیە. (مجلة البحوث الإسلامية) (23/93).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام