پرسیار: حوکمی موالات بۆ تەواف؟
وەڵام: (موالاة): واتە: ئەنجام دانی تەوافە یەک بەدوای یەک تا حەوت خولانەوەکە تەواو دەبێت، نابێت ناوبڕ بخەیتە نێوانیان بێ عوزر، موالات مەرجه بۆ دروستی تەواف، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) شەوطەکانی تەوافی ئەنجام داوە بێ ئەوەی ناوبڕ بکەوێتە نێوانیان و ڕوونیشی کردۆتەوە.
٢ـ تەواف وەک نوێژ وایە موالات مەرجە بۆی وەک هەموو نوێژەکانی تر. (المغني) لابن قُدامة (3/ 356، 357).