پرسیار: دەکرێ بە کورتی باسی مەرجەکانی تەواف کردن بکەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەرجەکانی تەواف دەڵێن:
١ـ نییەت مەرجە بۆ تەواف کردن.
٢ـ داپۆشینی عەورەت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە.
٣ـ پاک و خاوێنی لە بێ نوێژی گەورە و بچووک لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.
٤ـ دەبێت لە حجر الاسود دەست پێ بکرێت.
٥ـ دەبێت تەواف لە داخلی مزگەوتی حەرام ئەنجام بدرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن لەسەر ئەوەی تەوافی دروست نییە ئەگەر لە دەرەوەی مزگەوت ئەنجام بدرێت.
٦ـ دەبێت ژمارەی تەوافەکان حەوت بن، کەمتر لەم ژمارەیە تەوافی دروست نییە.
٧ـ تەوافەکان دەبێت بەدوای یەکەوە ئەنجام بدرێت مەگەر عوزرێک هەبێت بانگ بدرێت نوێژ ئەنجام بدرێت.