پرسیار: کەسێک مەوادی بۆ هاتووە لەلایەن کۆمپانیاوە، کاتی پارەدان داوای داشکان دەکات لە کۆمپانیا، ئایا ئەمە حەرامە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کاتی دانەوەی قەرزی کۆمپانیا دوو حاڵەتە:
یەکەم: کۆمپانیا و کڕیار ڕێککەوتوون لەسەر داشکانێکی دیاریکراو کاتی پارەدانەوە، ئەمەیان هیچ کێشەی تێدانییە.
دووەم: کۆمپانیا و کڕیار ڕێک نەکەوتوون لەسەر داشکاندنێکی دیاریکراو کاتی پارە دانەوە، لەم حاڵەتە ئەسل وایە چەند قەرزارە ئەوەندە دەداتەوە و حەرامە کڕیار داوای داشکان بکات، چونکە ڕێککەوتن کراوە بێ داشکاندن.
کڕیار دەبێت تەقوای خوا بکات و داوای داشکان نەکات یان پارەدانەکە تاخیر نەکات تا کۆمپانیا ناچار بێت داشکانی بۆ بکات.