پرسیار: حوکمی کەشف بوونی پارەی تەزویر و خستنە ناو شەدە بۆ سەرف کردن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ پارەی تەزویر دروست کردن حەرامێکە لە حەرامەکان و خاوەنەکەی تاوانبار دەبێت و حەرام دەخوات.
٢ـ هەر کەسێک فێلی لێکرا و پارەی تەزویری پێدرا، ئەوە نابێت ئەویش فێل لە خەلکێکی تر بکات و تەزویر سەرف بکات یان بخاتە ناو شەدەی تر، واجبە لەسەری لەلای خۆی تیاببات ئەگەر فێلبازەکەی نەدۆزیەوە.
٣ـ ئەگەر کەسە فێلبازەکەی دۆزرایەوە دەبێ لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەمانە سزا بدرێن و تەمبێ بکرێن.