سەردێری پرسیار:لە ڕاوی حەدیسەکان بۆ نموونە ئەڵێن ئەم ڕاویە مجهولی حالە ئەمە چۆنە؟

بەرواری دانان :2024-02-12 کۆدی پرسیار:3342

پرسیار:

پرسیار: لە ڕاوی حەدیسەکان بۆ نموونە ئەڵێن ئەم ڕاویە مجهولی حالە ئەمە چۆنە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جهالەتی ڕاوی فەرموودە زانایانی فەرموودە دابەشیان کردووە بۆ دوو بەش:

یەکەم: (مجهول العین): ئەویش ئەوەیە کەسەکە ناناسرێت، وەک ئەوەی دەڵێن: (حدثنا رجل) یان (حدثنا شيخ).

دووەم: (مجهول الحال): ئەویش ئەوەیە ڕاوی یەکە زانراوە بەلام حاڵی نەزانراوە، ئاستی زانستی و عەدالەتی زانراو نییە، وەک ئەوەی دەڵێن: (حدثنا زید)، زەید زانراوە بە حاڵی نەزانراوە لە عەدالەت و باشی زاکیرەی.

فەرموودە وەرناگیرێ ئەگەر جەهالەت هەبوو بە هەردوو جۆرەکانیایەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام