سەردێری پرسیار:حوکمی پارە دان بە دکتۆر یان سەفەر بە دکتۆر کردن بۆ ئەوەی دەرمانی کۆمپانیەکە بنووسێت؟

بەرواری دانان :2024-02-12 کۆدی پرسیار:3345

پرسیار:

پرسیار: حوکمی پارە دان بە دکتۆر یان سەفەر بە دکتۆر کردن بۆ ئەوەی دەرمانی کۆمپانیەکە بنووسێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن دکتۆر دەبێ دەرمان بنووسێ لەبەر باشی دەرمانەکە نەک لەبەر پارە پێدان و سەفەر پێکردن، ئامانجیشی دەبێت سوود گەیاندن بێت بە نەخۆش و سووکردنی باری بێت لە ڕووی تەندروستی و مادی، چونکە ئەگەر دەرمانی بنووسێ لەبەر سوودی خۆی نەک سوودی نەخۆش ئەوە دوو ئەگەری هەیە:

یەکەم: یان دەرمانەکە خراپه، ئەمەیان دروست نییە، چونکە:

ـ تاوانبار دەبێت، لەبەر ئەوەی خیانەتی لە پیشەکەیدا کردووە.

ـ بۆ کەسایەتی خۆی باش نییە و زیان بە نەخۆش دەگەیەنێت، نەخۆشەکەش سوودی لێ نابینێت و دەچێتە لای دکتۆرێکی تر.

ـ نرخی دەرمانەکەش گران دەبێت لەسەر خەڵکی هەژار.

دووەم: یان دەرمانەکە باشە، ئەمەشیان دروست نییە، چونکە:

ـ نرخی دەرمانەکە گران دەبێت، کۆمپانیاکان حسابی ئەو مەسروفاتانە دەکەن.

ـ وەک داخسنی دەرگا ئەمە نەکرێت باشترە، چونکە ئەمە ئەرکی سەرشانی دکتۆر بێ ئەوەی هیچ بەرامبەرێک وەربگرێت، شت وەرگرتن لەسەر پیشە و ئەرکی خۆی دروست نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام