پرسیار: حوکمی کورت کردنی هەندێک قژ کاتی حەج و عومرە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە هەموو سەر بتاشی یان هەمووی کورت بکەیت، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُؤُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ﴾ [الفتح: 27]، ئەمەیان گشییە هەموو مووی سەر دەگرێتەوە، سەر ناوێکە بۆ هەمووی. (بدائع الصنائع) للكاساني (2/141)، (المغني) لابن قدامة (3/355).
ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە حەجی مالئاوایی هەموو سەری تاشی، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ کردەوەی پێغەمبەری خوا. (المغني) لابن قُدامة (3/355)، (بدائع الصنائع) للكاساني (2/141).
ـ نسك پەیوەستە بەسەرەوە دەبێت هەموو سەر پێکەوە مەسح بکرێت. (المغني) لابن قدامة (٣/٣٥٥).
تاشینی هەموو سەر باشترە لە کورت کردنی سەر، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المجموع) (8/199)، (التمهيد) (7/267).