پرسیار: ئایا کەچەل موس لەسەری دەدات بۆ حەج و عومرە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەتە موس لەسەری بدات نەک واجب بێت، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و حەنەفی یە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، چونکە:
- تاشین شوێنەکەی قژە، لەسەری لادەچێت بە نەبوونی هەروەک چۆن واجب بوونی شۆردنی ئەندامی دەست نوێژ لادەچێت بە نەمانی ئەندامەکە. (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3 / 457).
- عیبادەتێکە پەیوەستە بە قژەوە، ئەگەر نەبوو نەقل دەبێت بۆ پێست وەک مەسح لە دەست نوێژ. (حاشية الدسوقي) (2/46).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ کەچەل سوننەت نییە موس بەسەر سەردا بێنێت، کە ئەمە وتەی أبي بکر بن داود و ابن قیم و مرداوی و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- قاعیدەیەکی گرینگ کە هەموو زانایان لەسەری یەک دەنگن هۆکارەکان لادەچن کاتی نەتوانین بۆ مقاصدەکە، موس لێدان هۆکارە بۆ لادانی موو، خودی موس لێدان مقاصدەکە نییە.