سەردێری پرسیار: ئایا بۆ ئافرەیش سوننەتە قژی بتاشێ یان کورت بکات کاتی حەج و عومرە؟

بەرواری دانان :2024-02-15 کۆدی پرسیار:3348

پرسیار:

پرسیار: ئایا بۆ ئافرەیش سوننەتە قژی بتاشێ یان کورت بکات کاتی حەج و عومرە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئافرەت کورت کردنی قژ بۆی سوننەتە نەک تاشین، بەڵگە:

- عن عبدِ اللهِ بنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما أنَّ النبيَّ (ﷺ) قال: (ليس على النِّساءِ حَلْقٌ وإنَّما عليهِنَّ التَّقصيرُ). رواه أبو داود (1984)، والبيهقي (9187). حسن إسناده النووي في (المجموع) (8/197)، وابن حجر في (التلخيص الحبير) (3/894)، وقال: قواه أبو حاتم في العلل، والبخاري في التاريخ، وأعله ابن القطان، ورد عليه ابن المواق، فأصاب. وصححه لغيره الألباني في (صحيح سنن أبي داود) (1984).

واتە: لە عبد اللە بن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (تاشین لەسەر ئافرەت نییە بەڵکە کورت کردن لەسەریانە).

- زانایان ئیجماعیان نەقل کردووە. (المجموع) (8/204).

- تاشین قژ بۆ ئافرەت شێواندنی شێوەکەیەتی، بۆیە خێزانەکانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەمەیان نەکردووە. (بدائع الصنائع) للكاساني (2/141)، (حاشية العدوي) (1/683)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/502).

- ئافرەت پێویستی بە خۆ جوان کردن و ڕازاندنەوەیە، قژیش جوانی یە بۆ ئافرەت، بۆیە بۆیان ڕیگەپێدراوە کورت بکەن نەک بتاشن. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/329).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام