سەردێری پرسیار: قژن تاشین باشترە یان کورت کردن کاتی حەج و عومرە؟

بەرواری دانان :2024-02-15 کۆدی پرسیار:3349

پرسیار:

پرسیار: قژن تاشین باشترە یان کورت کردن کاتی حەج و عومرە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ یەکێکان بەسە یان تاشین یان کورت کردن، کە هەموو زانایان یەک دەنگن کورت کردن بە تەنیا بەسە. (المجموع) (8/199)، (فتح الباري) (3/564).

٢ـ قژ تاشین باشترە لە کورت کردن، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المجموع) للنووي (8/199)، (التمهيد) لابن عبد البر (7/267).

جگە لەوە نەبێت کەسێک حەجی تمتع ئەنجام دەدات تاخیر هاتۆتە مەککە ئەگەر قژی بتاشێت مووی قژی ناڕوێتەوە بۆ پێش حەج، ئەمەیان کورت کردن بۆی باشترە، هەروەک چۆن پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی بە هاوەڵانی کرد لە حەجی مالئاوایی، بۆ ئەوەی کورت کردن و تاشین پێکەوە کۆببنەوە، بۆ ئەوەی کورت کردن لە عومرە ئەنجام بدرێت و تاشینیش لە حەج.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام