پرسیار // ئایا دروستە نەخۆش بە ڕۆژوو بێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن نەخۆش ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : ڕۆژوو کاریگەری تێی ناکات ، وەک پەسیو یان ددان ئێشان یان نەخۆشی تری هاوشێوەی ئەمانە ، ئەمەیان دەبێت بە ڕۆژوو بێت و حەڕامە بشکێنێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .
حالەتی دووەم : ئەگەر ڕۆژوو لەسەری گران بوو ، بەلام ڕۆژوو زیانی بۆی نییە ، ئەمەیان مکروهە بەڕۆژوو بێت و سونەت ڕۆژوو بشکێنێت .
حالەتی سێیەم : ئەگەر ڕۆژوو لەسەر گران بوو وە زیانی بۆی هەبوو ، ئەمەیان حەڕامە بەڕۆژوو بێت و واجبه ڕۆژوو بشکێنێت .
بگەڕێوە بۆ شرح الممتع لابن عثیمین ج٦ لاپەڕە ۳٥۲ ــ ۳٥٤
هەروەها زانایان دەلێن نەخۆش دوو جۆری هەیە :
یەکەم / نەخۆشێک نەخۆشیەکەی درێژ خایەن بێت وەک سرطان یان کلیة یان نەخۆشی تری هاوشێوەی ئەمانە ، ئەمەیان بەڕۆژوو نابێت و خواردنی ژەمێک دەدات بەهەژار لەبڕی هەر ڕۆژێک .
دووەم / نەخۆشێک نەخۆشیەکەی درێژ خایەن نییە بەلکو کاتییە ، ئەمەیان ڕۆژوو دەشکێنێت ، پاشان چاوەڕێ دەکات هەتا چاک دەبێتەوە ، پاشان ڕۆژوو دەگرێتەوە ، ئەگەر چاوڕێ بکات پێش چاک بوونەوە بمرێت ئەوە هیچ لەسەر نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ