پرسیار: حوکمی تاشینی قژ کاتی عومرە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ تاشینی سەر یان کورت کردنی واجبێکە لە واجبەکانی حەج و عومرە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلەیە.
٢ـ هەر کەسێک واجبێک لە واجبەکانی عومرە تەرک بکات دەبێت ئەنجامی بدات ئەگەر کات مابێت و توانای هەبێت، ئەگەر عوزری هەبوو و کاتەکەی ڕۆیشتبێت، ئەوە تاوانی لەسەر نییە و فیدیەی لەسەرە، ئەگەر بێ عزر بێت تاوانبار دەبێ و فیدیەشی لەسەرە، فیدیەش سەر بڕینی مەڕێکە.