پرسیار: خوشکم نەخۆشە هەندێک جار دایکم لە مالەوە نییە، ئایا دروستە من یان باوکم پاکی بکەینەوە و دەست نوێژی بۆ بگرین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەسڵ وایە عەورەتی ژن و پیاو لەسەر یەکتری حەرامە بۆ سەیرکردن و دەست لێدان جگە لە ژن و پیاوی یەکتری.
٢ـ دایک ئەگەر هەندێک جار لە ماڵەوە نەبێت کچە نەخۆشەکەی دەتوانێ نوێژ جمع بکات، بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر هەردووکیان لابچێت.
٣ـ ئەگەر دایک دەرچوو دەتوانن چاوەڕێ بکەن تا کاتی نوێژی دووەم کە جمع دەکرێ، ئەگەرنا دەتوانن ئافرەتێک بەکرێ بگرن بۆ ئەم حاڵەتانە، ئەمە سووکترە لەوەی پیاو عەورەتی ئافرەت ببینێت ئەگەرچی نزیکیشی بێت.
٤ـ ئەگەر هیچ لەمانە نەیتوانی ئەوە لە حالەتی پێویست دروستە بۆ برای یان باوکی پاکی بکاتەوە، بەڵام نابێ سەیری عەورەتی بکات و دەست کێشیشی دەبێت لەدەست بێ ئەگەر بۆی کرا، ئەگەر پێویستی بە سەیرکردنی بوو لەم حاڵەتە دروستە. (الموسوعة الفقهية) (14/19).