سەردێری پرسیار: ئایا ئیسرا و میعراج هیچ دوعای تایبەتی هەیە؟

بەرواری دانان :2024-02-18 کۆدی پرسیار:3355

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئیسرا و میعراج هیچ دوعای تایبەتی هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- ھەر کەسێک ئینکاری ئیسرا و میعراج بکات کافرە، چونکە لەو شتانەیە کە بە متواتری خەبەر نقل کراوە، چونکە ئەوەی ئینکاری دەکات ئینکاری کتابی خوا و سوننەتی پێغەمبەر دەکات (ﷺ). توضیحات الجلیة على شرح العقيدة الطحاوية (٥٠١/٢).

٢- هیچ بەڵگە نەهاتوون لە قورئان سوننەت لەسەر ئەوەی ئیسرا و میعراج دوعای تایبەتی هەبێت یان دوعا کردن لەو شەوەدا قبول کراو بێت، هەروەها پێشینەکانیش ئەو شەوەیان تایبەت نەکردووە یان زیندوو نەکردۆتەوە بە عیبادەت و دوعا و نوێژ، بەڵکو وەک هەموو شەوێکی تری ئاساییە بۆ نوێژ و عیبادەت ئەنجام دان.

٣- موسڵمان ئەگەر شوێن قورئان و سوننەت بکەوێت بەسە بۆی، باشترین پێشەوا بۆ ئێمە پێشینەکانن، بۆیە کردەوەیەک هاوەڵان و پێشینەکان نەیان کردبێت خۆتی لێ بەدوور بگریت باشترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام