پرسیار: ناوی سورەتەکانی قورئان توقیفین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ فەرموودە جێگیربوون لە پێغەمبەرەوە کە ناوی لە هەندێک سورەتی ناوە، وەک سورەتی الفاتحة و البقرة و آل عمران و الكهف، هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون ناوی لە هەموو سورەتەکانی نابێت.
٢ـ زۆر لە زانایان بۆ ئەوە چوون ناوی سورەتەکانی قورئان هەمووی تەوقیفین، واتە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ناوی لێ ناون، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەندێکی توقیفین و هەندێکی تر هاوەڵان لێی ناون.