پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت حەب بخوات بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزان تووشی حەیز نەبێت و هەموو ڕۆژووەکان بگرێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە ئافرەت حەب بخوات ئەگەر زیانی بۆی نەبێت ، بەلام زیانی بۆی هەیە باشتر وایە نەیخوات ، بەلام ئەگەر خواردی و تووشی حەیز نەبوو ئەوە ڕۆژووی دروستە چونکە پاک بووە و تووشی حەیز نەبووە .
ابن عثیمین ڕەحمەتێ خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی من دەبینم ئافرەت ئەمە نەکات باشترە لەسەر ئەوە بمێنێتەوە کە خوای گەورە لەسەری نووسیویەتی کە تووش بوونە بە حەیز ، خوای گەورە نووسیویەتی لەسەر ئافرەتانی نەوەی ئادەم ئەم تووش بوونە بە حەیز لە هەموو مانگێک حیکمەتی خۆی هەیە ، ئەم حیکمەتە گونجاوە لەگەڵ سروشتی ئافرەت گومانی تێدا نییە ئەگەر ڕێگری حەیز بکات لاشەی تووشی زیان دەبێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لاضرر ولا ضرار )) بە تێڕوانینی بڕاوە ئەم حەب خواردنە زیانی بۆ ڕەحمی ئافرەت هەیە هەر وەک دکتۆرەکان باسیان کردووە ، ئەوەی من دەبینم ئافرەت ئەم حەبانە بەکار نەهێنێت ، سوپاس بۆ خوای گەورە لەسەر قەدەر و حیکمەتی ، ئەگەر حەیز هات خۆی دەگرێتەوە لە ڕۆژوو و نوێژ وە ئەگەر پاک بوو نوێژ دەکات و ڕۆژوو دەگرێت ، وە ئەگەر ڕەمەزان کۆتای هات ئەو ڕۆژووانەی نەگرتووە دەگرێتەوە . ))
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) دروستە ئافرەت حەب بخوات بۆ ئەوەی تووشی حەیز نەبێت تاکو بەڕۆژووبێت ئەگەر ئەم جۆرە حەبانە زیانی بۆیان نەبێت .
(۲) ئەگەر حەبی خوارد و تووشی حەیز نەبوو ، ئەوە ڕۆژووی دروستە چونکە پاک بووە .
(۳) باشتر وایە ئافرەت ئەم جۆرە حەبانە نەخوات چونکە زیانی بۆی هەیە ، باشتر وایە ڕازی بێت بە قەدەری خوای گەورە ئەم تووش بوونە بە حەیز حیکمەتی هەیە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ