پرسیار: ئایا کاروباری ناوماڵ واجبە لەسەر ژن وەک جل شۆرین و خواردن لێنان و منال بەخێوکردن یان لەسەر پیاوە دەبێت ئەمانە بکات؟ بە بەڵگە بومان ڕوون بکەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە دروستە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات لە ماڵەوە، ئەم خزمەت کردنە دینە و شتێکی باشە و پاداشت لەسەری وەردەگرێت.
٢ـ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئەم خزمەت کردنە واجبە یان نە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خزمەت کردنی پیاوی واجب نییە لەسەر ئافرەت، بەلام باشتر وایە ئەوە کارانە بکات ئەوەی عادەت وایە بیکات، کە ئەمە وتەی شافعی و حنابلە و ھەندێک مالکی یە.
دووەم: حەنەفی بۆ ئەوە چوون واجبە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات (دیانة) نەک (قضاء)، چونکە پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاروباری دابەش کردووە لە نێوان فاطمە و عەلی، کاروباری ناوەوەی ماڵ لەسەر فاطمه دانا، وە کاروباری دەرەوەی ماڵ لەسەر عەلی دانا، لەبەر ئەوە دروست نییە ئافرەت پاداشت لە پیاوی وەربگرێت لەسەر خزمەت کردنی.
سێیەم: زۆربەی مالکی یەکان وأبو ثور و أبو بكر بن أبي شيبة وأبو إسحاق الجوزجاني بۆ ئەوە چوون لەسەر ئافرەتە خزمەتی پیاوی بکات لە کاروباری ناوەوەی ماڵ ئەوەی کە عادەت وای داناوە دەبێت بیکات، لەبەر چیڕۆکی علی و فاطمە بۆ خزمەتی ماڵ ، لەسەر عەلی بوو ئەوەی لە دەرەوەی ماڵ، هەروەها لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ): (لو أمرت أحدا أن يسجد لأحد لأمرت المرأة أن تسجد لزوجها، ولو أن رجلا أمر امرأته أن تنقل من جبل أحمر إلى جبل أسود، ومن جبل أسود إلى جبل أحمر لكان نولها [حقها] أن تفعل).
جوزجانی دەفەرمووێت: (ئەمە گوێڕایەلی لە شتێک سوودی نەبێت، ئەی چ دەڵێی بۆ شتێک ژیانی لەسەر بێت و سوودی ھەبێت).
چونکە پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی کردووە بە خێزانی بۆ خزمەت کردنی، دەیفەرموو: (ئەی عائشە خواردنم بۆ بھێنە، ئەی عائشە چەقۆم بۆ بھێنە و تیژی بکە بە بەرد). (الموسوعة الفقهية الكويتية) (19/44).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( واجبە خزمەتی پیاوی خۆی بکات بە باشی، ئەم خزمەت کردنە دەگوڕدرێت لە حالێکەوە بۆ حالێکی تر، خزمەتی گوند و دەشت وەک خزمەتی شار نییە، خزمەتی بەھێز وەک خزمەتی لاواز نییە، ئەمە وتەی جوزجانی یە لە ھاوەلی ئێمە و ئەبو بکر بن ابی شیبە). (الاختيارات) لاپەڕە (٣٥٢).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەوەیە کە واجبە خزمەتی پیاوی خۆی بکات بە باشی). (الشرح الممتع) (١٢/٤٤١).
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەردەوام عورفی موسلمانان وابووە کە ئافرەت خزمەتی پیاوی دەکات لە خواردن دروستکردن و جل و بەرگ شۆردن و قاپ شۆردن و خاوێن کردنەوەی ئاودەست و حەمان و مالەوە و شتی تری وەک ئەمانە). (فتاوى العلماء في عشرة النساء) لاپەڕە (٢٠).