پرسیار: بۆچی ئەو کەسە کافر نەبوو ک فەرمانی کرد بم سووتێنن و بمکەن بە تۆز و بەبەر هەوادا بکەن؟ دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟
وەڵام: عن أبي هُرَيرةَ رَضِيَ اللهُ عنه أنَّ رَسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (كان رجُلٌ يُسرِفُ على نَفْسِه، فلمَّا حضره الموتُ قال لبنيه: إذا أنا مِتُّ فأحرِقوني، ثم اطحَنُوني، ثم ذَرُّوني في الرِّيحِ؛ فوالله لَئِن قَدَر عليَّ رَبِّي ليُعَذِّبَنِّي عذابًا ما عَذَّبه أحدًا! فلما مات فُعِلَ به ذلك، فأمر اللهُ الأرضَ، فقال: اجمَعِي ما فيكِ منه. ففعَلَتْ فإذا هو قائِمٌ، فقال: ما حمَلَك على ما صَنْعَتْ؟! قال: يا رَبِّ، خَشْيَتُك. فغَفَر له). وفي لفظٍ: (مخافتُك يا رَبِّ). أخرجه البخاري (3482) واللفظ له، ومسلم (٢٧٥٦).
واتە: لە ئەبو هوڕیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (پیاوێک ئیسرافی بەسەر نەفسی خۆیەوە کردبوو لە تاوان ئەنجام دان، کاتێک مردن نزیک بووەوە لێی بە مناڵەکانی وت: ئەگەر من مردم بم سووتێنن و ووردم بکەن و بکەن بە تۆز، پاشان بکەن بە بەر هەوادا، سوێند بەخوا ئەگەر خوای گەورە توانای بەسەر مندا هەبێت و زیندووم بکاتەوە ئەوە سزایەکەم دەدات کە کەسی ئاوا سزا نەداوە.
کاتێک دەمرێت مناڵەکانی ئەوە دەکەن ئەوەی پێیان وترا بوو، خوای گەورە فەرمانی بە زەوی کرد کۆی بکاتەوە، کۆی کردەوە و زیندووبووەوە فەرمووی: "بۆچی وات کرد؟ چی وای لەتۆ کرد ئەمە بکەیت؟"، وتی: ئەی پەروەردگار ترسان لەتۆ وای لەمن کرد ئاوا بکەم، خوای گەورە لێی خۆش بوو).
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە بۆ دادپەروەری خوا و حیکمەتی یەکسانی بخاتە نێوان ئەوەی هەڵە دەکات مەبەست پێی صەوابە و ئەوی هەڵە دەکات بە ئەنقەست و عیناد دەکات لە حەق). (شرح صحيح البخاري) (10/ 192).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی: (ئەم پیاوە باوەڕی وابوو خوای گەورە توانای نییە بەسەر کۆکردنەوەی ئەگەر ئەمە بکات یان گومانی هەبوو لە توانای، خوای گەورە زیندووی ناکاتەوە، هەردوو لەمانە بیروباوەڕی کوفرن، کەسەکە کافر دەبێت ئەگەر حوجەی لەسەر لاچوو، بەڵام جەهلی لەلابوو و زانستی پێ نەگەیشت بوو ئەم جەهلەی ڕەت بکاتەوە، ئیمانی بەخوا و فەرمان و نەهی یەکانی و بەڵێن و هەڕەشەکانی هەبوو، لە سزای دەترسا، بۆیە خوای گەورەش لێی خۆش بوو لەبەر ترسەکەی).(الاستقامة) (1/164).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی: (ئەمە مرۆڤێکی نەزان بوو بەوەی ئەگەر بمرێت خوای گەورە توانای هەیە زیندووی بکاتەوە دوای سووتاندن و بوون بە خۆل و بەهەواداکردن، لێی خۆش بوو لەبەر دانانێ و ترسی و جەهلەکەی). (الفصل في الملل والأهواء والنحل) (٣/١٤٠).